حکومەت پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی رەوانەی پەرلەمان ده‌كات
  2020-12-22       685       
دوای‌ په‌سه‌ندكردنی‌ له‌لایه‌ن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقه‌وه‌،  پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 رەوانەی پەرلەمانی‌ عێراق كرا.

ئاوێنه‌: د. حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆنگرەی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، حکومەت پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی رەوانەی پەرلەمان کردووە. جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ لەبودجەکەدا ئەو فەرمانبەرانەی داهاتیان سنودارە "زۆر دەستیان بۆ نەبراوە".

وتیشی‌، ئامانجی حکومەت لەپەڕەی سپی، چاکسازیی ئابورییە، دەستیان بەچارەسەرکردنی دۆخی ئابوریی رابردوو کردووەو لەبودجەی 2021دا پەڕەی سپییان جێبەجێ کردووە. حکومەت بەرپرسیارێتیی مێژویی خۆی ئەنجامدەدات‌و دەستی بەچاکسازیی کردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×