ئێران: لێدوان و تۆمەتانەکانی ترەمپ بێ بنەما و هەڵبەستراون
  2020-12-24       451       
دوای ئەوەی ترەمپ ئێرانی بە هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکەیان تۆمەتبارکرد، وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی ترەمپی دایەوە و دەڵێت، "ئەو لێدوان و تۆمەتانە بێ بنەما و هەڵبەستراون."

ئاوێنە: سەعید خەیتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیاند، "ئەو جۆرە لێدوان و تۆمەتە دووبارە و بێ بنەما و هەڵبەستراوانە، لە چوارچێوەی سیاسەتی کۆشکی سپیدا بە مەبەستی چەواشەکاریە بەهۆی ئەو هەلومەرجە زۆر سەختەوەیە کە ئێستا ترامپ پێیدا تێدەپەڕێت."

ئەوەشی خستەڕوو، "هەمیشە رەتمان کردووەتەوە، کە ناوەندی دیپلۆماسی و نیشتەجێبوون بە ئامانج بگرێت و هێرش بکاتە سەریان، لەسەر ئەم بابەتە تایبەتە پەنجەی تۆمەت بۆ خودی ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی رادەکێشرێت کە بەدوای پشێوی و نانەوەی هەڵایەکی نوێوەن."

باسی لەوەشکردووە، "لەم دۆخەدا ئێمە ناکەوێتە ژێر لێکەوتەی هەر هەنگاوێک، کە لەلایەن بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی ئەمریکاوە دەنرێت."

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی نزیکبوونەوەی ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسەوە هۆشداری دراوە، کە ئەگەری هەیە گروپەکانی نزیک لە ئێران هێرش بکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچە و بە تایبەتی لە عێراقدا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×