2020-12-27   529     
فاتیح یه‌ڵدز باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، ژماره‌یه‌ك رێكاری نوێی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌شتیارانی عێراقی بۆ رێگریكردن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌ركه‌سێك سه‌ردانی توركیا بكات، ده‌بێت پشكنینی SARS-COV-2 PCRی پێ بێت
ئاوێنە: فاتیح یه‌ڵدز ژماره‌یه‌ك رێكاری نوێی توركیای بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌ش، هه‌ر هاولاتیه‌كی عێراقی سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكات، ده‌بێت به‌ر له 72 كاتژمێر پشكنینی SARS-COV-2 PCRی ئه‌نجامدابێت و هه‌ركه‌سێكیش پشكنینی پێنه‌بێت و گومانی لێبكرێت رێگه‌ی پێ‌نادرێت بچێته ناو توركیاوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، ئه‌و رێكارانه تاوه‌كو 1-3-2021 به‌رده‌وام ده‌بێت.
دوێنێ شه‌ممه، فه‌خره‌ددین كۆجا، وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا رایگه‌یاند، له 28ی كانونی یه‌كه‌مه‌وه ھه‌ر گه‌شتیارێك كه به رێگه‌ی ئاسمانی دێته توركیا و ھاوكات له 30ی كانونی یه‌كه‌مه‌وه ھه‌ر گه‌شتیارێك به رێگای وشكانی سه‌ردانی توركیا ده‌كات، پێویسته ئه‌نجامی نێگه‌تیڤی پكشنینی پی سی ئار-ی 72 كاتژمێر پشویان هه‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له نزیكه‌وه چاودێری پێشھاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌كه‌ن و رێككاری پێویستیان له‌وباره‌یه‌وه گرتوه‌ته‌به‌ر