“ئەو كەسەی هەڕەشەی بڕینی گوێی كازمی كرد، بەپێی یاسا لە سێدارەدەدرێت”
  2020-12-28       2428       

ئەو كەسەی هەڕەشەی گوێ بڕینی لە كازمی دەكرد، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر لەلایەن یاساوە داواكراوە، بەپێی ماددەكەش سزاكەی لەسێدارەدانە.

ئاوێنه‌: دادگای كەرخ لە بەغداد فەرمانێكی بڵاوكردەوە، تیایدا ئەبو عەلی عەسكەری لێپرسراوی ئەمنی كەتیبەكانی حزبوڵای عیراق كە هەڕەشەی گوێ بڕینی لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق كردووە، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر لەلایەن یاساوە داواكراوە، بەپێی ماددەكەش سزاكەی لەسێدارەدانە .

ئەبو عەلی عەسكەری لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر سەرباری هەڕەشەی گوێبڕین لە كازمی داوای لە ناوبراو كرد كە ئارامگرتنی بەرگری تاقینەكاتەوە.

ناوبراو هۆشداریشی لە گەرمی دۆخەكە دا كە ڕەنگە ببێتەهۆی هەڵگیرساندنی جەنگێكی گەورە و تەواو، بۆیە داوای كرد هەمووان دان بەخۆیاندا بگرن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×