وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت وڵاتەکەی رێگەنادات خوێنی قاسم سولەیمانی بەفیڕۆبچێت و لە کاتی خۆیدا تۆڵەی دەکەنەوە.
لەمبارەیەوە سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی زۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وڵاتەکەی بەبێ تۆڵەکردنەوەی کوژرانی قاسم سولەیمانی رازی نابێت و ناهێڵێت خوێنی فەرماندەی پێشووی سوپای قودس بەفیڕۆبچێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە: بەرپرسیاری کوشتنی قاسم سولەیمانی بریتیە لە ئیدارەی ئێستای ئەمریکا و هەر ئەوانیش باجەکەی دەدەن.
بەرەبەیانی رۆژی ٣ی مانگی ١ی ئەمساڵ، لە هێرشێکی ئەمریکادا لە بەغدا، هەریەک لە قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و ژمارەیەک سەرکردەی باڵای حەشدی شەعبی کوژران،لە ئێستادا کە ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی نزیکە، چاودێران هۆشداری لە روودانی شەڕ دەدەن لەنێوان ئێران و ئەمریکادا.