دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بەهۆی سەرهەڵدانی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، شانشینی سعودیە ڕایگەیاند، ڕێوشوێنی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی سنوورە ئاوی و وشکانییەکانی وڵاتەکە بۆ هەفتەیەکی دیکە درێژ كردهوه.
ئاوێنه: دەزگای هەواڵی سعودیە لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەوە بڵاویکردەوە " سعودیە ڕێوشوێنەکان بۆ هەفتەیەکی دیکە درێژدەکاتەوە."
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دەدات سعودیە " ڕێگە بە بیانییەکان دەدات لەڕێی گەشتە ئاسمانییەکانەوە خاکی وڵاتەکە جێبهێڵن."
هەفتەی ڕابردوو سعودیە و عومان دووبارە گەشتە ئاسمانییەکانیان ڕاگرتەوە و سنوورە ئاوی و وشکانییەکانیان بەهۆی سەرهەڵدانی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخست.