2020-12-29   464     
ره‌زا ئاردكانیان، وه‌زیری ووزه‌ی ئێران به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌میانه‌ی سه‌ردانێكی فه‌رمیدا گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت.
ئاوێنه: له‌كاتی گه‌یشتنی وه‌زیری ووزه‌ی ئێران، ماجد حه‌نتوش له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا پێشوازی لێكرد‌و وابڕیاره له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری بازرگانی و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی كۆببێته‌وه.
ئاماژه به‌مه دراوه كه له‌سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ووزه‌ی ئێران ،گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاسته‌نگه‌كانی هه‌نارده‌كردنی كاره‌باو ئه‌و قه‌رزه‌ی ئێران له هه‌نارده‌كردنی گاز بۆ عێراقدا ده‌كرێت.