قائانی: لەناو ئەمریكا تۆڵەی قاسم سولەیمانی دەكرێتەوە
  2021-01-01       580       

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە ناو ئەمریكا تۆڵەی كوژرانی قاسم سولەیمانی دەكرێتەوە.

ئاوێنە: ئیسماعیل قائانی، ئەمڕۆ هەینی، لەمیانی وتەیەكدا لە رێوڕەسمی ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسدا لە زانكۆی تاران، رایگەیاند، رێبازی فەیلەقی قودس بە كارە "شەڕانگێزەكان"ی ئەمریكا گۆڕانكاری بەسەردا نایەت.

فەرماندەی فەیلەقی قودس رو لە ئەمریكییەكان وتی: "دڵنیابن رەنگە رۆژێك كەسانێك لەنێو ماڵەكەی خۆتاندا پەیداببن كە وەڵامی ئەم تاوانەتان بدەنەوە."

بەرەبەیانی رۆژی 3ی 1ی 2020، لە هێرشێكی ئاسمانی ئەمریكییەكاندا كە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئەنجام درا، قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی حەشدی شەعبی و چەند كەسێكی دیكە، لەنزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كوژران.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×