لەبەغدا پۆلیس چەند ناوچەیەک دادەخات
  2021-01-03       492       

ئەمڕۆ بەهۆی ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشوی سوپای قودسی پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەشاری بەغداد گردبونەوەی جەماوەریی بەڕێوەدەچێت و پۆلیسی هاتوچۆش داخستنی چەند ناوچەیەکی راگەیاند.



ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەکان، شەوی رابردو هەریەک لەفالح فەیاز، ئەبو وەلاء وەلائی و باڵیۆزی ئێران لەعێراق لەسەر هەمان ئەو شەقامەی قاسم سولەیمانی تێداکرایە ئامانج لەڕێگای فڕۆکەخانەی بەغداد بەشداری گردبونەوەیەکی جەماوەرییان کرد، ئەمڕۆش لەچەند ناوچەیەکی بەغداد کۆبونەوەی جەماوەریی رێکدەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی ئەو شارەش بڵاویکردەوە لەهەردو بەری رەسافە و کەرخ بەمەبەستی دابینکردنی ئاسایشی بۆ گردبونەوەکان، چەند رێگەیەکی سەرەکی دادەخەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەبەری رەسافەش رێگای سەرەکی نەهزە، رێگای سەرەکی بەئاراستەی یاریگای شەعب و لەمەیدانی ئیخلانیش رێگاکە بەئاراستەی مەیدانی ئازادی دادەخرێن.

ئەمڕۆ ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشوی سوپای قودسی پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیە کە لە 3-ی کانونی دوەمی ساڵی رابردو کرانە ئامانجی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×