بەرپرسێكی حەشدی شەعبی و ژنەكەی لە روداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا
  2021-01-03       625       

بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەكانی حەشدی شەعبی و ژنەكەی، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە روداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای نەجەف-بەغدا گیانیان لەدەستدا.

ئاوێنە: دەستەی حەشدی شەعبی، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ، ئەحمەد عەبدولوەهاب جابری، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە گشتییەكانی حەشدو ژنەكەی، لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركی خۆیاندا بە بۆنەی ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، لەسەر رێگای نەجەف-بەغدا لە روداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا.

ژنەكەی ئەحمەد جابری، خوشكی محەمەد رەزا جابری-یە كە یەكێك بو لەوانەی لەگەڵ قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسدا لە هێرشەكەی ئەمریكادا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كوژرا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×