2021-01-05   491     
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، ئێران دەستی بە ھەڕەشە كردووەتەوە و لەگەڵ ھاتنی جۆو بایدن بۆ ناو كۆشكی سپی ھەڕەشەكان زیاتر دەبن.
ئاوێنە: مایک پەمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ ھاتنی بایدن و بەڵێنەکانی بۆ گەڕانەوەی بۆ ناو رێککەوتنی ئەتۆمی، جارێکی دیکە ئێران دەستی بە ھەڕەشەکانی کردووەتەوە و لەگەڵ ھاتنی بایدن بۆ ناو کۆشکی سپی ئێران ھەڕەشەکانی لە ناوچەکە و جیھانیش زیاتر دەکات.
پەمپێیۆ راشیگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەر جووڵەیەکی ئێران و سەرۆکی ئەمەریکاش ئەوەی بە روونی بە ئێرانیەکان گوتووە.
ئەم قسانەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەکاتێکدان کە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی بە رێژەی لە 20% زیادکردووە و دوێنێش 5/1/2020 لە گەرووی ھورموز دەست بەسەر کەشتیەکی بازرگانی کۆریای باشووردا گرت و ئەمەریکاش داوا دەستبەجێ ئازادکردنی کەشتیەکەی کۆریای باشوور دەکات.