دابەشكردنی ئاو لە سلێمانی دەستپێدەكاتەوە
  2021-01-05       362       

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، رایگەیاند، دابەشكردنی ئاو لە هێڵی دوی دوكان-سلێمانی دەستی پێكردەوە كە بەهۆی بڕانی كارەبای هێڵەكەوە دابەشكردنی ئاو لەزۆربەی گەڕەكانی شاری سلێمانی و چەند قەزاو ناحیەیەك راگیرابو.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"دابەشکردنی ئاو لەهێڵی دوی ئاوی دوکان سلێمانی دەستی پێکردەوە تا سبەی 6/1/2021 دابەشکردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە."

لە كاتێكی پێشتر ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتییەكە هاوڵاتیانی ئاگاداركردبوەوە كە بەهۆی بڕانی کارەبا لەهێڵی دوی ئاوی دوکان سلێمانی لە رۆژی دوشەممەوە تا كاتی چارەسەركردنی گرفتەكە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و بازیان و پیرەمەگرون و تەکییە و ئەڵلایی بێ ئاو دەبن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×