توركیا بارەگایه‌كی سەربازیی نوێ بەرامبەر عەین عیسا درووست دەكات.
ئاوێنه: روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، توركیا پێگه‌ی نوێ له به‌رامبه‌ر شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا دادەمەزرێنێ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ستیكردووه به دروست كردنی خه‌نده‌ق و گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ ئه‌و پێگه سه‌ربازییه نوێیەی، ئەمەش دووه‌مین بنكەی نوێی سه‌ربازییەتی، كە له‌م دواییانه دایمەزراندبێت.
سوپای توركیا له 19ـی مانگی رابردووه‌وه یه‌كه‌م بنكەی سه‌ربازی نوێی له گوندی ته‌مامێ سه‌ر به عه‌ین عیسا كرده‌وه، كه ته‌نیا دوو كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شارۆچكه‌كەوە دووره.