پیلۆسی داوای دورخستنەوەی ترەمپ لە پۆستەكەی دەكات: "كەسایەتییەكی مەترسیدارە"
  2021-01-07       755       

نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا داوا دەكات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بەپەلە لە پۆستەكەی دوربخرێتەوە چونكە كەسایەتییەكی زۆر مەترسیدارەو هەروەها داواش دەكات سەرۆكی پۆلیسی ئەنجومەنی نوێنەران لە پۆستەكەی دوربخرێتەوە.

ئاوێنە: دوای ئەوەی دوێنێ لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا هەڵیانكوتایە سەر بینای كۆنگرێسی ئەمریكا، كەمێك لەمەوبەر نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ترەمپ دوێنێ هێرشی كردۆتە سەر ئەمریكاو رێگەی تێكدەرانەی گرتۆتەبەر.

پیلۆسی داوای كرد كە بەپەلەو بە پشت بەستن بە هەمواری 25ی دەستوری ئەمریكا ترەمپ لە پۆستەكەی دوربخرێتەوەو راشیگەیاند، دیموكراتەكان گوشار دەكەن بۆ لابردنی.
ئاماژەی بەوەشدا كە چاوەڕێن مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا، هەمواری 25ی دەستور كارابكات و ترەمپ دوربخاتەوە.

هەروەها لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، ئەو كەسانەی بە "تیرۆریست" ناوبردن كە دوێنێ هەڵیانكوتایە سەر بینای كۆنگرێس.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×