ڤیان سەبری: بۆ یەكهەڵوێستی سەبارەت بە بودجە فراكسیۆنە كوردییەكان كۆدەبنەوە
  2021-01-09       581       

ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەكات و دەشڵێت: "ئێمە وەكو فراكسیۆنە كوردییەكان كۆدەبینەوە، بۆ ئەوەی یەكھەڵوێست بین و بتوانین پارێزگاری لە پشكی كورد لە بودجەدا بكەین، بۆ ئەو مەبەستەش باش خۆمان ئامادە كردوە."

ئاوێنە: ڤیان سەبری، ئەمڕۆ شەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی راگەیاند"ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوەو ئێمەش وەكو كورد بەشداری لەو كۆبونەوەیەدا دەكەین، كە بۆ خوێندنەوەی یەكەمە بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ئەمساڵ."

سەبری وتیشی"خۆمان باش ئامادە كردوە بۆ گفتوگۆی بودجەو وەكو فراكسیۆنە كوردستانییەكانیش پێكەوە كۆدەبینەوە، بۆ ئەوەی یەكدەنگ و یەكھەڵوێست بین لەبارەی پشكی كورد، كە لە  ھەردو ماددەی ١٠ و١١ باسی پشكی كورد دەكات كە پارێزراو بێت، بۆ ئەوەی لە بەرژەوەندیی كورد تێپەڕ بێت و نەتوانن گۆڕانكاری تێدا بكەن."

ناوبراو باسی لەوەش كرد"پشكی كورد لەو پڕۆژەیاسایەی حكومەت بۆ پەرلەمانی رەوانە كردوە، باشە ئەگەر گۆڕانكاری بەسەردا نەیەت، بەڵام لەمەش گرنگتر ئەوەیە، كە كورد یەكدەنگ و یەكھەڵوێست بێت."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×