2021-01-12   539     
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 88 توشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، 983 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ی كانونی دووه‌می2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئاماره‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا 88 تووشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، به‌وه‌ش ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته 104هه‌زار و 616 كه‌س.
هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كه، كۆی گشتی گیان له ده‌ستدانیش گه‌یشته سێ هه‌زار و 426 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له ئاماره‌كه‌دا ئاشكراشیكردووه، 983 كه‌س چاكبونه‌وه‌ته‌وه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه، به‌وه‌ش ژماره‌ی چاكبوونه‌وه 81 هه‌زار و 923 كه‌سی تێپه‌ڕاندووە.