"سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی‌ هه‌رێم بڕیار لەبارەی دابەشكردنی موچەوه‌ دەدات"
  2021-01-12       1119       
به‌وته‌ی‌ جێگری لیژنەی دارایی‌و ئابوری لەپەرلەمانی كوردستان، لەكۆبونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار لەبارەی دابەشكردنی موچە دەدرێت‌و بڕیاریشە ئەم مانگە لەماوەی پێنج رۆژدا موچەی سەرجەم وەزارەت‌و دامەزراوەكان دابەشبكرێت.

ئاوێنه‌:  ھێڤیدار ئەحمەد، جێگری سه‌رۆكی‌ لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، "لەكۆبونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی دابەشكردنی مووچە دەدرێت‌و بڕیاریشە ئەم مانگە لەماوەی پێنج رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان دابەش بكرێت".

وتیشی‌، "لەچوارچێوەی یاسای چاكسازیی و پێداچونەوە بەلیستی مووچەخۆران و خانەنشینان بە دوو قۆناغ، نزیكەی 500 ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی حكومەت دەگەڕێتەوە".

ئاشكراشی كرد، "لە قۆناغی داھاتوودا كار لەسەر لیستی ئەو كەسانە دەكرێت كە بە پلەی وەزیری خانەنشین كراون ئەوانە دوو بەشن، ھەیانە بەھۆی خەباتی شاخ و پێشمەرگایەتی نەیتوانیوە خوێندن تەواو بكات، لە بەرامبەر خزمەت و خەباتەكەیان پلەی باڵایان پێدراوە، لەگەڵ ئەوانیش خەڵكی دیكە ئەو پلەیان پێدراوە، ئەو بابەتە دەبێ راستبكرێتەوە، ھەروەھا ئەوانەی كۆشك و تەلاریان ھەیە و مستەشار بوونە دەبێ مووچەكانیان ببڕدرێ".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×