وەزارەتی دارایی عێراق رەتیدەكاتەوە موچەی ئەم مانگە بە لێبڕینەوە دابەش بكرێت
  2021-01-18       593       

وەزارەتی دارایی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، رەتیكردەوە موچەی مانگی كانونی دوەم(مانگی 1)ی فەرمانبەران بە لێبڕینەوە دابەش بكرێت.

ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی رەسمی عێراق، لە زاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتەكەوە رایگەیاندوە، دەنگۆی لێبڕین لە موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی كانونی دوەم، دورە لە راستییەوەو داواش لە میدیاكانی دەكات وردبن لە گواستنەوەی هەواڵەكاندا.

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەشی خستۆتەڕو كە ئەو باجەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەدا پێشنیار كراوە كە بخرێتە سەر موچەی فەرمانبەران، لە دەسەڵاتی پەرلەماندایە دەستكاری بكات یاخود نا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×