2021-01-20   378     
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، دادگای تایبه‌تی ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی عێراق رایگه‌یاند: دوای لێكۆڵینه‌وه و سه‌لماندی به‌ڵگه‌كان، بڕیاردرا به زیندانیكردنی به‌رپرسێكی باڵای عێراقی بۆماوه‌ی چوار ساڵ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رجه‌م موڵك و ماڵه‌كه‌ی.
ئاوێنە: له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی عێراق بڵاویكرده‌وه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان و خستنه‌ڕوی به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی، بڕیاردرا به زیندانیكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جێبه‌جێكاری ده‌سته‌ی گشتی وه‌به‌رهێنان بۆماوه‌ی چوار ساڵ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رجه‌م موڵك و ماڵه‌كه‌ی و دورخستنه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی.
شایه‌نی باسه، پێشتریش هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق به‌پێی فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادگا به پشت به‌ستن به‌بڕیاری ژماره 160ی ساڵی 1983، له‌پرۆسه‌یه‌كدا سه‌عد جه‌میل هوه‌یدی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی جێبه‌جێكاری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانیان ده‌ستگیركرد.