دارایی هەرێم رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی موچەی سێ مانگی مامۆستایانی وانەبێژ نیشاندا
  2021-01-21       509       

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەنوسراوێكدا کە ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردەی كردوە، رەزامەندی نیشانداوە لەسەر خەرجکردنی موچەی سێ مانگی ساڵی رابردو بۆ مامۆستایانی وانەبێژ.

ئاوێنە: لەنوسراوەكەی وەزارەتی داراییدا هاتوە كە رازین لەسەر خەرجكردنی بڕی چوار ملیارو 675 ملیۆن دینار بەشێوەی مەقتوع وەك كرێی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگەكانی (10، 11، 12ی ساڵی 2020).

هەروەك ئەوەشی دەستنیشان كردوە كە بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و سەرو بەکالۆریۆس ٣٠٠ هەزار دینار بۆ هەر مانگێک خەرج بكرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمیش بڕی 250 هەزار دینار.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×