فەرمانبەرانی بەنداوەكانی هەرێم لەنامەیەكدا بۆ دەسەڵاتداران داوای خەرجكردنی موچەكانیان دەكەن
  2021-01-23       825       

فەرمانبەرانی بەنداوەكان لە هەرێمی كوردستان لە نامەیەكدا كە ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێمیان كردوە، داوای خەرجكردنی موچەكانیان دەكەن كە بەقسەی خۆیان 120 رۆژە هیچ موچەیەكیان وەرنەگرتوە.

ئاوێنە: نوێنەرانی فەرمانبەرانی بەنداوەكان لە هەرێم نامەكەیان ئاڕاستەی هەریەكە لە سەرۆك كۆمار وسەرۆكی پەرلەمان و سەرۆك وەزیران و وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق، و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێم كردوە.

ئەو فەرمانبەرانە لە نامەكەیاندا ئاماژە بەوە دەكەن كە ماوەی ١٢٠ سەدو بیست رۆژە هیچ موچەیەكیان وەرنەگرتوە.

ئەوەشیان خستۆتەڕو كە ژمارەی فەرمانبەرانی بەنداوەكان لە هەرێمی كوردستان بە بەنداوی دهۆك و ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتیشەوە تەنها ٤٠٠ فەرمانبەرن و كۆی موچەی مانگانەیان كەمترە لە ٣٧٠ ملیۆن دینار.

هێماشیان بۆ ئەوە كردوە كە وەزارەتی دارایی عێراق بە بیانوی بونی كێشە لەگەڵ هەرێمی كوردستان، موچەكانی ئەمان خەرج ناكات.

ئەوان لە نامەكەیاندا داوایان لە دەسەڵاتدارانی بەغداو هەولێر كردوە بەپەلە چارەسەری كێشەی خەرجكردنی موچەی كارمەندانی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان بكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×