475 ڕۆژنامەنووس لە عێراق كوژراون
  2021-01-24       291       
سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق ئاشكرایكرد، لە ساڵی 2003وە 475 ڕۆژنامەنووس كوژراون.

ئاوێنە: موئەیەد لامی، نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق ڕایگەیاند، “هیچ ڕۆژنامەنووسێك لە زیندانەكانی عێراقدا دەستبەسەر یاخود زیندانیكراو نییە.”

وتیشی، “ڕۆژنامەنووسانی عێراق لە ساڵی 2003وە تا ئێستا 475 شەهیدیان بەخشیوە، ئەوەش بەرزترین ژمارەی كوژرانی ڕۆژنامەنووسانە لەسەر ئاستی جیهان لەو ماوەیەدا.”

نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا كە درەنگانی شەوی شەممە بڵاوكرایەوە، ڕایگەیاند، “ڕۆژنامەنووسان ڕۆڵێكی سەرەكییان هەبوو لە هۆشیاركردنەوەی خەڵك و بەرزكردنەوەی ورەیان لە ماوەی شەڕی دژ بە داعشدا و لەو ماوەیەدا 55 ڕۆژنامەنووس شەهیدبوون.”

موئەیەد لامی ئاشكراشیكرد كە یاسایەكی تایبەت بە ڕۆژنامەنووسان دەركراوە و موچە بۆ خانەوادەی ڕۆژنامەنووسانی كوژراو دابین دەكرێت و بە شەهیدی دژەتیرۆر ئەژماردەكرێن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×