2021-01-24   448     
كیفاح مه‌حمود، ڕاوێژكاری ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایده‌كات، وه‌زیری به‌رگری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی دروستكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی نوێی له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ئاوێنه: ڕۆژنامه‌ی "عربی جدید"ی قه‌ته‌ری له‌زاری كیفاح مه‌حمود بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌سه‌ردانه‌كه‌ی خڵوسی ئاكار بۆ به‌غدا داوایكردووه چیتر حه‌شدی شه‌عبی موچه‌ی په‌كه‌كه دابین نه‌كات و پڕچه‌كیان نه‌كات.
خڵوسی ئاكار هۆشداریی ئه‌وه‌شیداوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره به‌رده‌وام بێت ئه‌وا "توركیا به‌مافی خۆی ده‌زانێت بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له شه‌نگال دروستبكات، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئێستا بنكه‌ی سه‌ربازیی له به‌عشیقه هه‌یه".
ڕۆژنامه‌كه قه‌ته‌رییه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، له‌كۆتایی ساڵی 2020 توركیا مۆڵه‌تی دابووه عێراق پرسی په‌كه‌كه یه‌كلابكاته‌وه، له‌حاڵه‌تی جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌كه‌ی توركیا، ئه‌وا ئه‌نقه‌ره خۆی پرسه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژنامه‌ی "العرب"ی له‌نده‌نی له‌نوێترین ژماره‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر شه‌نگال، له‌دوای ئه‌وه‌دێت كه خڵوسی ئاكار له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا به شكست و ده‌ستبه‌تاڵی گه‌ڕاوه‌ته‌وه.