سبەینێ شەپۆلێكی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات
  2021-01-27       583       
كەشناسی هەرێم هاتنی شەپۆلێكی بەفر و باران بۆ ناوچەكانی هەرێم رادەگەیەنێت و دەشڵێت،"پلەی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە و نزم نابنەوە".

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ چوارشەممە 27-1-2021 ئەژی چەتۆ، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێم رایگەیاند،" لە بەرەبەیانی سبەینێ پێنجشەممە28-1-2021ـەوە هەور بە تەواوی بەری ئاسمان دەگرێت و شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە،بەڵام پلەی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە و نزم نابێتەو"..

ئاماژەی بەوەشدا،"سەرەتا باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، دواتر لە ناوەندی قەزا و ناحیەکانی نزیک ناوچە شاخاوییەکانیش دەبارێت."

وتیشی،"شەپۆلی باران و بەفرەکە لە رۆژی هەینیدا ناوەندی هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر دەگرێتەوە و دواتریش لە باشووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیانیش کەمێک باران دەبارێت".

روونیشیكردەوە،"شەپۆلەکە لە رۆژی یەکشەممە کۆتایی دێت و پلەكانی گەرماش بەجێگیری دەمێننەوە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×