سبەینێ خانەنشینانی عێراق دوو مووچە بەسەر یەكەوە وه‌رده‌گرن
  2021-01-28       776       

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نیت، سبەینێ موچەی خانەنشینان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابەشدەکرێت، ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ دوو مووچە بەسەر یەكەوە دابه‌شده‌كرێن. 

ئاوێنه‌:  وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، بە فەرمانی عادل رکابی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەرجەم رێکارەکانی پەیوەست بە موچەی خانەنشینان تەواوکراون، دابەشکردنی موچەی خانەنشینان لە سبەینێوە دەستپێدەکات.


به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، خانەنشینان لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراقدا مووچەی هەردوو مانگەكانی کانونی دوەم و شوباتی 2021 بەسەر یەكەوە وەردەگرن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×