پەرلەمانتارێكی عێراقی داوای گەڕاندنەوەی 30 ملیار دۆلار لە توركیا دەكات
  2021-02-07       892       
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران داوا لە حكومەتی عێراق دەكات ئەو 30 ملیار دۆلارە بگەڕێنێتەوە كە دەڵێت لە ئەستۆی توركیایە “بەهۆی پێشێلكردنی ڕێككەوتنێكی واژۆكراو لەگەڵ بەغداد.

ئاوێنە: فالح خەزعەلی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی لە ئەستۆی توركیایە بە 30 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، بەهۆی پێشێلكردنی ڕێككەوتنی هێڵی گواستنەوەی نەوتی عێراق-توركیا.

خەزعەلی هۆشداریشدایە حكومەتی عێراق لە پشتگوێخستنی ئەو دۆسیەیە، بەتایبەت لەكاتێكدا وڵات بە قەیرانێكی دارایی قوڵدا تێدەپەڕێت.

پەرلەمانتارەكە جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستی فەرامۆشنەكردنی پارەكانی عێراق كە لە ئەستۆی توركیایە و بەداداچوون بۆ دۆسییەكە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×