لە عێراق نۆ توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2021-02-07       493       

بەپێی ئاماری ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی عێراق لەماوەی لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەچاو چەند رۆژی رابردودا دابەزیوە، بەشێوەیەك یەك هەزارو 134 حاڵەتی نوێی توشبون تۆماركراون و هاوكات نۆ توشبوی كۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 39 هەزار و 221 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان یەك هەزارو 134 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتربون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە یەك هەزارو 26 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

ماوەی چەند رۆژێكە تۆماری رۆژانەی توشبوانی كۆرۆنا لە عێراق روی لە هەڵكشانە، بەڵام ئەمڕۆ ئەو ژمارەیە روی لە داكشان كردوە.

بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا نۆ توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە دوانیان لە پارێزگای هەولێر بون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 628 هەزار و 550 كەس و لەوانە 13 هەزارو 120 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 600 هەزارو 193 كەسیان چاكبونەتەوەو 15 هەزارو 237 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 192 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×