به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامی كۆنگره‌ی چوارەمی حزبەكەی، ئەمڕۆ پێنجشەممە،
عه‌لی باپیر بە ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
ئاوێنە: سەعات 9:30 خولەكی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە كارەكانی كۆنگرەی
چوارەمی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە سلێمانی دەستی پێكرد كە بڕیارە بۆ ماوەی دو رۆژ
بەردەوام بێت.
بەپێی میدیای رەسمی كۆمەڵی ئیسلامی، پاش ئه‌وه‌ی
ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی "كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرایه‌وه‌و ئه‌ندامانی
كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی عه‌لی باپیرـیان بۆ ئه‌و پۆسته كاندیدكرد، به‌ده‌نگدانی
ئاشكرا‌و به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره عه‌لی باپیر بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێدرا."
ئەوە بۆ جاری چوارەمە، عەلی باپیر وەك ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
هەڵدەبژێردرێتەوە.
زیاتر لە 900 كەس ئەندامی كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامین و زیاتر لە 70
كەسیش كێبڕكێ دەكەن بۆ وەرگرتنی پۆستە باڵاكانی ئەو حزبە.