هەسەدە دەستگیركردنی دەیان چەكداری داعشی راگەیاند
  2021-02-18       465       

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایدەگەیەنێت: لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەكانی دێرزور، دەیان چەكداری داعشیان دەستگیركردون ‌و دەستیشیان بەسەر چەندین پارچە چەكدا گرتوە.

ئاوێنە: هەسەدە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، راگەیەنراوێكی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكەوە بڵاو كردوەتەوە ‌و دەڵێت: ئۆپەراسیۆنەكە كە لەبەرواری ٤ تا ١٤ی شوبات ئەنجامیان داوە، لە تۆڵەی كوشتنی سەعیدە فەیسال، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی شارۆچکەی تەل شەعیر و جێگرەکەی هند لەتیف ‌و هەروەها بۆ ڕێگریکردن  بوە لە ڕێکخستنی لە چەكدارانی داعش و بەهێزبونیان لە ناوچەكە.

هەسەدە ئاماژەی بەوە كردوە، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا لە ناوچەكانی دێرزور كە بە بەشداریی هێزەکانیان، یەپەگە، یەپەژە و ئاسایشی ناوخۆ بەڕێوەچوە، توانیویانە ٨٧ چەكداری داعش دەستگیربكەن كە بكوژی ئەو دو ژنەیشی تێدایە.

هێزەكانی سوریای دیموكرات، ئاماژەی بەوەش كردوە، هەر لەو ئۆپەراسیۆنەدا، دەست بەسەر چەند جبەخانەیەكی داعشدا گیراوە كە دەیان جۆر ‌و چەك ‌و تەقەمەنییان تێدا بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×