كەشناشی هەرێم: بارینی بەفرو باران بەردەوام دەبێت
  2021-02-19       868       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی شارەكانی باشوری كوردستان خستەڕو و دەڵێت:  بارینی بەفرو باران لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بەردەوام دەبێت و لە سەنتەری شارەكانی سلێمانی و دهۆك شڵێوە (تێكەڵەی بەفرو باران) دەبارێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئاسمانی ئەمڕۆی سەرجەم شارەكانی باشوری كوردستان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە هەر سێ شارەكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكانی ئەو سێ پارێزگایە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە ئاسمانی سبەی شارەكانی باشور دیسان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە سەرجەم شارەكان و هەروەها بارینی بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك، لەگەڵ بارینی شڵێوە(تێكەڵەی بەفرو باران) لە سەنتەری شارەكانی سلێمانی و دهۆك.

 

 

 

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×