2021-02-19   853     
ئه‌دهه‌م بارزانی
ئه‌دهه‌م بارزانی داوای پێداچونه‌وه به‌بڕیاری سزادراوانی بادیناندا ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "هیوای ئه‌وه ده‌خوازم ئه‌و پێداچونه‌وه‌یه ببێته هوكارێك بۆئه‌وه‌ی گیراوان بتوانن بگه‌رێنه‌وه باوه‌شی خانه‌واده‌كانیان".
ئاوێنه: ئه‌دهه‌م بارزانی، ئامۆزای مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندووه، "هیوادارم كه ده‌زگای داد له‌كوردستان، به‌و بریاره‌دا بچێته‌وه كه چه‌ند گیراوی ده‌ڤه‌ری بادینان به‌زیندان سزادران."
ڕاشیگه‌یاندووه، "هیوای ئه‌وه ده‌خوازم ئه‌و پێداچونه‌وه‌یه ببێته هوكارێك بۆئه‌وه‌ی گیراوان بتوانن بگه‌رێنه‌وه باوه‌شی خانه‌واده‌كانیان."
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر دادگای 2ی هه‌ولێر پێنج ڕۆژنامه‌نوس‌و چالاكوانی بادینانی به‌شه‌ش ساڵ زیندانیكردن سزادا، بڕیاره‌كه‌ی دادگا ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زاییه‌كی به‌رفراوانی به‌دوای خۆیدا هێنا.