دەنگۆی تۆماركردنی حاڵەتێكی نوێی كۆرۆنای گۆڕاو لەبەردەڕەش ڕەتكرایەوە
  2021-02-23       297       

بەرێوبەرایەتی تەندروستی بەردەڕەش ڕایدەگەیەنێت: لە دوێنێوە دەنگۆی تۆماركردنی حاڵەتێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو لەسنووری قەزای بەردەڕەش بەڵاوبۆتەوە ئێمە لە تەندروستی بەردەڕەش ڕایدەگەیەنین بەڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ ڕاستییەكی بۆ نیە تەنها دوو حاڵەتی كۆرونا كۆڤید۱۹ تۆماركراوە .

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

ڕوونكردنەوەیەك لە بەرێوبەرایەتی تەندروستی بەردەڕەش.

لە دوێنێوە دەنگۆی تۆماركردنی حاڵەتێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو لەسنووری قەزای بەردەڕەش بەڵاوبۆتەوە ئێمە لە تەندروستی بەردەڕەش ڕایدەگەینین بەڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ ڕاستییەكی بۆ نیە تەنها دوو حاڵەتی كۆرونا كۆڤید۱۹ تۆماركراوە .

داواكارین لە پەیج و ماڵپەرەكان لە تۆرەكۆمەڵاتییەكان پێش ڕووداوەكان نەكەون زانیارییەكان لە سەرچاوەی نادروست وەرنەگرن چونكە لە بوونی هەر حاڵەتێكی نوێ ئێمە بەڵاوكراوەی فەرمی خۆمان دەبێت و لە خەڵكی خۆمانی ناشارینەوە .

هەروەها داواكارین لە خەڵكی خۆشەویستی خۆمان پابەندی ڕێكار و رێنماییەكان بن بۆ ئەوەی ئێمە و خۆیان و دەورووبەریان لەم ڤایرۆسە بەسەڵامەتی دەربچین و پارێزراو بین.

بەهیوای تەندروستییەكی باش و دووربوون لە ڤایرۆسی كۆرنا بۆ خەڵكی خۆشەویستی خۆمان لە قەزای بەردەڕەش و تەواوی كوردستان دەخوازین.

ڕاگەیاندنی
بەرێوبەرایەتی تەندروستی بەردەڕەش
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×