2021-02-23   413     
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره‌یه‌ك مه‌رج دیاریده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌و مه‌رجانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌بێ لێبڕین دابه‌شبكات و بڕێك پاره‌شی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی خه‌رجیه‌كان بۆ ده‌مێنێته‌وه.
ئاوێنە: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌ت خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه نزیكه‌ی 464.000 (چوارسه‌د و شه‌ست و چوار هه‌زار) به‌رمیل به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ئه‌و داهاته‌شی ده‌درێته وه‌زاره‌تی دارایی بۆ موچه 225.000.000 (دوسه‌د و بیست و پێنج ملیۆن) دۆلاره، به‌مه‌ش له هه‌ر به‌رمیلێك 16.16 ( شازده دۆلار و شازده سه‌نت ده‌مێنێته‌وه)، به هه‌مو پێوه‌ر و لێكدانه‌وه‌كان ئه‌م بڕه زۆر كه‌مه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ گه‌نده‌ڵی و گرێبه‌سته خراپه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
راشیگه‌یاند، نزیكه‌ی 12 (دوازده) دۆلار كه‌متر له نرخی برێنت نه‌وته‌كه فرۆشرا، ئه‌مه‌ش داشكاندنێكی ئێجگار زۆره، تاوه‌كو ئێستا میكانیزمی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ناڕونه و پێویستی به پێداچونه‌وه‌یه، جگه له‌وه‌ش كرێی بۆری، ساڵی 2019 بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 8 (هه‌شت) دۆلار زیاتر بوه و ساڵی 2020 به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ 6 (شه‌ش) دۆلار كه‌میكرد، ئه‌مه‌ش بڕێكی ئێجگار زۆره.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح باسی له‌وه‌شكرد، شایسته‌ی دارایی و قازانجی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان، به‌هۆی گرێبه‌ستی خراپ و گه‌نده‌ڵی و گرانی و قۆرخكاری له خزمه‌تگوزاری بۆ كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان و سكویرتی كێڵگه نه‌وتیه‌كان و سیستمی موچه‌ی كۆمپانیاكان، كه كۆی ئه‌م خه‌رجیانه له داهاتی نه‌وت وه‌رده‌گیرێته‌وه، وایكردوه ئه‌و پاره‌ی ده‌درێته كۆمپانیاكان زۆر له‌و داهاته زیاتر بێت كه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتیه، هه‌روه‌ها كارنه‌كردن له پیشه‌سازی نه‌وت، كه له ڕوی دارایی و ژینگه‌و سیاسیه‌وه هه‌رێمی كوردستان قازانجی ده‌كرد.
پێداچونه‌وه بۆ هه‌مو قۆناغه‌كانی نه‌وت له به‌رهه‌م بۆ فرۆشتن، باشترین بژارده‌یه به‌دڵنیایه‌وه، هه‌رێم ده‌توانێت موچه‌ی خۆی دابینبكات به‌بێ لێبڕین
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوردستان راشیگه‌یاند، پێداچونه‌وه بۆ هه‌مو قۆناغه‌كانی نه‌وت له به‌رهه‌م بۆ فرۆشتن، باشترین بژارده‌یه به‌دڵنیایه‌وه، هه‌رێم ده‌توانێت موچه‌ی خۆی دابینبكات به‌بێ لێبڕین، به‌م مه‌رجانه، "له به‌رمیلێك نه‌وت 30 (سی) دۆلار بمێنێته‌وه زیاتر له 605 ملیار دینار ده‌كات، خاڵه سنوریه‌كان كۆنتڕۆڵ بكرێت و پێداچونه‌وه به كاری كۆمپانیاكان بكرێت داهاتی ده‌گاته 250 ملیار دینار".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكرد، ئێستا داهاتی باج نزیكه 85 ملیار دیناره‌و چاكسازیه‌كی باشی تێدابكرێت ده‌گاته 150 ملیار دینار، واته به‌و سێ ڕێگایه، داهات 100 ملیار دیناری زیاتره له‌و پاره‌ی بۆ موچه پێویسته، ئه‌مه جگه له داهاتی رسومات كه بڕێكی باشه بۆ خه‌رجی به‌كاربردن به‌كاربێت، یاسای چاكسازیش وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكرێت بڕی پاره‌ی پێویست بۆ موچه‌ش كه‌م ده‌بێته‌وه..
جگه له توانای دابینكردنی موچه‌و خه‌رجی به‌كاربردن نزیكه‌ی 150 ملیار دینار بۆ پرۆژه له‌به‌رده‌ست ده‌بێت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، جگه له توانای دابینكردنی موچه‌و خه‌رجی به‌كاربردن نزیكه‌ی 150 ملیار دینار بۆ پرۆژه له‌به‌رده‌ست ده‌بێت و به پێدانی موچه‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆژه ئه‌م داهاتانه‌ش زیاتر ده‌بێت، بۆیه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق له‌مكاته‌دا بژاره‌ده‌یه‌كی دروسته، به‌ڵام چاره‌سه‌ر بۆ ئاینده چاكسازیه له ناوخۆی كوردستان.