فواد حسێن: بەم نزیكانە وەفدی هەرێم دەگەڕێتەوە بەغداو رێككەوتن دەكرێت
  2021-02-25       802       

فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دەڵێت: به‌م نزیكانه‌ وەفدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەگەڕێتەوەو بەغداو لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عێراق لەسەر پڕۆژەی یاسای بودجە رێكدەكەون.

ئاوێنە: فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ میدیای رەسمی پارتی راگەیاند: به‌م نزیكانه‌ وەفدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2021عێراق ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وتوشیەتی: پێویسته‌ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ 10 ڕۆژی دیكه‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ بۆ ده‌نگدان بنێردرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی عێراق.

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش فواد حسێن وتویەتی: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا باشن‌، به‌ڵام كێشه‌ هه‌یەو دانوستانیش له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق هه‌یه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×