2021-02-26   787     
د. غالب محەمەد
کەمێک لەمەوبەر لەبەردەم ماڵەکەی خۆی له‌شاری سلێمانی، بەچەقۆ هێرشکرایە سەر د.غالب محەمەد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق‌و برینداركرا.
ئاوێنه: د. غالب محەمەد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، ده‌وروبه‌ری‌کاتژمێر ٧ی ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ینی، لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا، بەچەقۆ هێرشکراوەتە سەری‌و لەچەندین لاوە برینداریان کردووە.
وتیشی، وەکو ئەوەی لەبیری بێت، چەند جارێک چەقۆیان لێداوە کە بەر سەرو لێوی کەوتووەو لەئێستادا له‌نەخۆشخانەی شار لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە.
لای خۆیه‌وه د. ئومێد عه‌لی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار رایگەیاند، دو چەقۆ بەسەر سەری ئەو پەرلەمانتارە کەوتوەو چارەسەری بۆ کراوەو هەر ئەمشەو نەخۆشخانە جێدەهێڵێت.
هاوكات عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان به‌رپرسیارێتی دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامدرانی ئه‌و هێرشه ده‌خاته ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منییه‌كان‌و ده‌ڵێت، "ھێزە ئەمنیەکان بە بەرپرسیار دەزانین تاوەکو دەستگیرکردنی تاوانباران."
د. غالب محەمەد ئه‌ندامی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی هیوای كوردستانییه له‌په‌رله‌مانی عێراق‌و یه‌كێكه له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی به‌زمانێكی توند ڕه‌خنه له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت.