سكاڵا لەسەر سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی ھەرێم تۆماركرا
  2021-02-28       1340       
ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی ڕانیە لە داواكاری گشتی ڕانیە سكاڵایی یاساییان لەسەر سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی و وەزیری دارایی تۆمار كردو داوای پشتگیری لەسەرجەم چین و توێژەكان دەكەن.

ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە لە قەزای ڕانیە لەلایەن ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی ڕانیەوە لە داواكاری گشتی ڕانیە سكاڵایی یاساییان لەسەر سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی و وەزیری دارایی تۆماركردو ڕایانگەیاند: بەبێ ئەوەی ڕەزامەندی فەرمانبەرانی لەسەر بێت مووچەی فەرمانبەرانیان بڕیوەو لەكاتی خۆی دابەش ناكەن ئەوەش پێچەوانەی یاسایە.

ئەو فەرمانبەرو چالاكوانانە ئەوەشیان خستەڕوو: بۆ ڕۆژانی داهاتوو پارێزەر بۆ ئەو پرسە دەگرن و هەڵمەتی كۆكردنەوەی واژۆ دەست پێدەكەین و داوا لەسەرجەم مووچەخۆران دەكەن پشتگیرییان بكەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×