وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی بۆ مانگی رابردو ئاشكراكرد
  2021-03-01       423       

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی بۆ مانگی رابردو ئاشكراكردو دەڵێت، داهاتی نەوت لە مانگی رابردودا بۆ زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بەرزبۆتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە كەمێك لەمەوبەر لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لە مانگی رابردودا 82 ملیۆن و 877 هەزارو 757 بەرمیل نەوت هەناردە كراوە كە داهاتەكەی پێنج ملیارو 26 هەزارو 807 دۆلار بوە.

بەپێی بەیننامەكە تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوت لە مانگی شوباتدا دو ملیۆن و 960 هەزار بەرمیل بوە و تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوتیش 60.330 دۆلار بوە.


 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×