دیداری پاپا و سیستانی لە نەجەف دەستی پێكرد
  2021-03-06       384       

پاش ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەمیانی گەشتەكەیدا بۆ عێراق گەیشتە نەجەف، كەمێك لەمەوبەر پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان لەگەڵ عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراقدا دەستی بە كۆبونەوە كرد.

ئاوێنە: پاپا فرانسیس كە پاشنیوەڕۆی دوێنێ هەینی بە سەردانێكی رەسمی گەیشتە بەغدای پایتەخت، ئەمڕۆ شەممە نەجەف.

لە نەجەف بە چەندین دروشمی ئاشتی و ئاڵای عێراق و لە رێوەڕەسمێكی فراواندا پێشوازی لە پاپا فرەنسیس كراو دواتر كۆبونەوەی پاپا و عەلی سیستانی دەستیپێكرد.

پاپا فرەنسیس بڕیارە پاش ئەوە هەر ئەمڕۆ سەردانی مۆزەخانەی ناسریە و شاری مێژویی ئور بكات.

وێنێ ھەینی پاپا فرەنسیس، پاپای ڤاتیكان گەیشتە عێراق و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و ژمارەیەكی دیكە لە بەرپرسانی حكومەتی عێراق بەڕێوەسمێكی بەرفراوان پێشوازی لێكراو هەر لە فڕۆكەخانە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوەوە.

پاشان لە كۆشكی سەرۆكایەتی لەگەڵ بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كۆبوەوە.

لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، پاپا فرەنسیس سه‌ردانی كڵێسه‌‌ی "سه‌یده‌ نه‌جات"ی له‌ شاری به‌غدا كرد و په‌یامێكی بۆ پێكه‌وژیان له‌و وڵاته‌ پێشكه‌ش كرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×