2021-03-06   469     
مه‌حمود سه‌نگاوى له‌یادى ڕاپه‌ڕیندا په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "ئه‌و ئاواتانه‌ى گه‌لى ئێمه هه‌یبوو، له‌دواى هاتنه‌سه‌ر كارى حكومه‌تى كوردى نه‌مانتوانى به‌ڵێنه‌كانمان جێبیه‌جێبكه‌ین"، ده‌شڵێت:"ئێستا میله‌ته‌كه‌مان توشى كاره‌سات‌و برسێتى بوه‌و ئه‌و هێزه سیاسییانه‌شى ئه‌وكات خه‌ڵك ده‌یانپه‌رستن، ئێستا له‌به‌رچاوى خه‌ڵك ناشیرین بون‌و جنێویان پێده‌ده‌رێت".
ئاوێنه: مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ساڵیادى ڕاپه‌ڕیندا ئاماژه‌ى به‌قوربانى‌و خه‌باتى هێزه سیاسییه‌كان كرد بۆ به‌دیهێنانى ئاواته‌كانى گه‌لى كورد له‌هه‌رێمى كوردستان.
له‌و ڕوه‌شه‌وه ڕاشكاوانه وتى:"به‌داخه‌وه ئه‌و ئاواتانه‌ى گه‌لى ئێمه هه‌یبوو، له‌دواى هاتنه‌سه‌ركارى حكومه‌تى كوردى نه‌مانتوانى به‌ڵێنه‌كانمان جێبیه‌جێبكه‌ین، خه‌ڵك ویستى وڵات ئاوه‌دان بكرێته‌وه، به‌ڵام ئێستا میله‌ته‌كه‌مان توشى كاره‌سات‌و برسێتى بوه".
ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ى ئه‌وكات خه‌ڵك ده‌یانپه‌رستن، ئێستا له‌به‌رچاوى خه‌ڵك ناشیرین بون‌و جنێویان پێده‌ده‌ن".
مه‌حمود سه‌نگاوى باسى له‌وه‌شكرد، "به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌مانتوانیوه خزمه‌تى تێكۆشه‌ره‌كان‌و كه‌سوكارى شه‌هیدان بكه‌ین، خه‌ڵك قسه‌ى ناشیرینمان پێ ده‌ڵێن، بۆیه داوا له‌هه‌مولایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ى ئه‌وكاته‌ى له‌شاخ هه‌یانبوو بتوانین ژیان باشبكه‌ین‌و ئه‌وه‌ى هه‌یه له‌م وڵاته بیخه‌ینه خزمه‌تى خه‌ڵكه‌وه، چونكه منداڵه‌كانى خۆشمان به‌توانجه‌وه پێمان ده‌ڵێن، ئه‌مه ئاكامى ئه‌و خه‌باته بوو كه كردتان".
ڕۆژى 20ى 2ى 2021 مه‌حمود سه‌نگاوى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا وازهێنانى له‌هه‌موو پۆستێك له‌ناو یه‌كێتى ڕاگه‌یاندو وتى:"حورمه‌تى خۆم ده‌گرم‌و ته‌نها به‌رپرسى میحوه‌رم"، ڕه‌تیشیكرده‌وه، ڕه‌خنه‌ى له‌یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان هه‌بێت.