ئەوقافی هەولێر؛ لەژێر ڕۆشنای فەرمودەكانی پەیامبەری ئیسلام بەخێرهاتنی پاپای ڤاتیكان دەكەن
  2021-03-06       314       

سبەی یەكشەممە پاپا فرانسیس سەردانی هەولێر و هەرێمی كوردستان دەكات و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگاكەش ڕایدەگەیەنێت، لەژێر ڕۆشنای فەرمودەكانی پەیامبەری ئیسلام بەخێرهاتنی پاپای ڤاتیكان دەكەن.

ئاوێنه‌: نبەڕێوبەرایەتی ئەوقافی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هەولێری برایەتی و ئاشتی و پێكەوەژیان پڕ بەدڵ بەخێرهاتنی پاپای ڤاتیكان دەكات ، چونكە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و فەرمایشتەكانی پێغەمبەرمان (د.خ) فێری كردووین هەڵسوكەوت و داب و نەریتمان جوان و بەڕێز بێت لەگەڵ غەیری موسڵمانان و بەهەموو شێوازێك یەكتر پەسند بكەین.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، لەسەر بنەمای مرۆڤایەتی و برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیانی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینیەكان، بە شێوازێكی جوان و زۆر بەڕێزەوە پێشوازی لە پاپای ڤاتیكان دەكەین، هەروەك پێغەمبەرمان (د.خ) لە شاری مەدینە بە ڕێزەوە پێشوازی لە شاندی كریستیانەكانی حەبەشە و نەجران كرد.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هاتنی پاپای ڤاتیكان بۆ هەرێمی كوردستان گرنگی خۆی هەیە و ئەم ڕاستیە بۆ هەموو جیهان دەردەخات، كە كوردستان نموونەی جوانی ئاشتی و برایەتی و تەبایی و پێكەوە ژیان و یەكترپەسندكردنی پێكهاتە ئاین و ئاینزاكانە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×