بەرپرسێكی حكومەتی عێراق لە ماڵی پەرلەمانتارێكدا خۆی كوشت
  2021-03-07       1176       
بەرپرسێكی حكومەتی عێراق، لە ماڵی پەرلەمانتارێكدا لە بەسڕە خۆی كوشت.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی بەسڕە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی ئازار، قوسەی موسلم بەندەر، بەڕێوبەری دەزگای شەهیدان لە بەسڕە خۆی كوشت.”

ئاشكراشیكرد، “بەڕێوبەری دەزگای شەهیدان لە بەسڕە لە ماڵی خوشكێكی كە پەرلەمانتاری عێراقە، خۆی هەڵواسیوە.”

ئەو پەرلەمانتارەی كە بەرپرسە حكومییەكە خۆی لە ماڵەكەیدا لە بەسڕە كوشتووە، ناوی سەفا بەندر موسلمە و ئەندامی دەوڵەتی یاسایە لە پەرلەمانی عێراق.

بەگوێرەی زانیارییەكان، هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە ڕوداوەكە دەستپێكردووە و دەیانەوێت دڵنیاببنەوە لەوەی كە ڕوداوەكە خۆكوژی بووە یان كوشتن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×