لەعێراق 24 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2021-03-07       460       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 359 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 24 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 35 هەزارو 206 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 359 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتربون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە سێ هەزارو 509 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 24 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە سیانیان لە پارێزگای سلێمانی بون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 726 هەزار و 548 كەس و لەوانە 13 هەزارو 572 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 660 هەزارو 541 كەسیان چاكبونەتەوەو 52 هەزارو 435 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 438 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×