حەلبوسی: پڕۆژە یاسای بودجە بخرێتە بەرنامەی دانیشتنی رۆژی دوشەممەی داهاتوی پەرلەمان
  2021-03-08       641       

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیاریدا پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی دوشەممەی داهاتوی پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساكە.

ئاوێنە: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، كەمێك لەمەوبەر لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان فەرمانی داوە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراق بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی دوشەممەی داهاتوی پەرلەمانی عێراقەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەكە، فەرمانەكەی محەمەد حەلبوسی لەسەر بنەمای داوكارییەكی یوسف كیلابی، پەرلەمانتاری عێراق بوە كە لەلایەن 150 پەرلەمانتارەوە واژۆكراوەو تێیدا داوای كردوە پڕۆژە یاساكە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی داهاتوی پەرلەمانەوە بەمەبەستی پەسەندكردنی.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×