سەدر پشتگیری خۆی بۆ دەستپێشخەرییەکەى کازمی دەربڕی
  2021-03-10       459       

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر پشتگیری لە دەستپێشخەرییەکەى مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و دەڵێت، "پێویستە دیالۆگێکی چاکسازیخواز" لە عێراق کارا بکرێت.  

ئاوێنه‌: موقتەدا سەدر لە تویتێکیدا داوای "کاراکردنی دیالۆگی چاکسازیخوازی" دەکات لەژێر چاودێری نەتەوەیە یەکگرتووەکان بە شێوەیەک کە "بەعسی و تیرۆرستەکانی تێدا نەبێت."  

هاوکات داوا لە حکومەت دەکات کە بە ئەرکی خۆی هەڵسێت بۆ پاراستنی ئەمنی و شکۆی دەوڵەت.  

ڕۆژی 8ی ئازاری 2021، کازمی دەستپیشخەرییەکى ڕاگەیاند و داواى دیالۆگى نیشتیمانى و گفتوگۆ و دانوستانى نێوان لایەنەکان کرد.  

مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق (8ى ئازارى 2021) لەمیانەى وتارێکى ڤیدیۆیدا  دەستپێشخەرییەکى بۆ گفتوگۆى راستەقینەى سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکانى عێراق راگەیاند و لەبارەى هەرێمى کوردستانیشەوە داواى ئەنجامدانى گفتوگۆیەکى نیشتیمانى و راستەقینە کرد بۆ ڕێککەوتنى کۆتایى لەبارەى پەیوەندییەکانى نێوان حکومەتى ناوەند و هەرێمى کوردستان و چارەسەرکردنى ریشەییانەى کێشەکان.  
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×