بەدور دەزانرێت پڕۆژە یاسای بودجە رۆژی دوشەممە تێپەڕێنرێت
  2021-03-13       480       

محەمەد شەبەكی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەدوری دەزانێت لە دانیشتنی رۆژی دوشەممەی پەرلەماندا پڕۆژە یاسای بودجە تێپەڕێنرێت.

ئاوێنە: محەمەد شەبەكی، ئەمڕۆ شەممە، لە لێدوانێكدا بە ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم"ی راگەیاند، وێڕای بەردەوامی كۆبونەوەو گفتوگۆكان، ناكۆكییەكان لەبارەی پڕۆژەی یاسای بودجەوە بەردەوامن، بۆیە تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساكە لە دانیشتنی رۆژی دوشەممەی پەرلەماندا، بەدور دەزانرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە كە پەرلەمان پێویستی بە كاتێكی زیاترە بۆ چارەسەركردنی ئەو ناكۆكیانەو جەختیشی كردۆتەوە كە "هەموان لەگەڵ ئەوەن كە تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجە بە رێككەوتن بێتو بۆیە رەنگە تێپەڕاندنی بكەوێتە هەفتەی داهاتو یاخود كاتێكی دورتر."

لەسەر داوای 150 پەرلەمانتار، دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە خراوەتەوە بەرنامەی كاری رۆژی دوشەممەی پەرلەمانی عێراقەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×