ئاماری نوێی كۆرۆنا لەعێراق: 4655 توشبو، 29 گیانلەدەستدان
  2021-03-22       564       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 655 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 29 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 27 هەزارو 95 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان چوار هەزارو 655 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون كە 223 توشبویان لە پارێزگاكانی هەرێم تۆماركراون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتر بون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە چوار هەزارو 88 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 29 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە هەشتیان لە پارێزگاكانی هەرێم بون: 5 هەولێر، 2 دهۆك، 1 سلێمانی.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 798 هەزار و 547 كەس و لەوانە 14 هەزارو 36 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 719 هەزارو 161 كەسیان چاكبونەتەوەو 65 هەزارو 350 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 465 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×