دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجە جارێكی دیكە دواخرا
  2021-03-28       553       

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجە جارێكی دیكە دواخراو بڕیارە سەعات 9ی ئەمشەو یەكشەممە، دانیشتنەكە بەڕێوەبچێت.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراق دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر بودجە بۆ سەعات 9ی ئەمشەو دواخراوە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشتر دانیشتنەكەی بۆ 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ دواخرابو، بەڵام بەهۆی رێكنەكەوتنی كوتلەكان جارێكی دیكە دواخرا.

لە ئێستادا كۆبونەوەی نێوان سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان بەردەوامە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بودجە.

ئیخلاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە، لیژنەكەیان لەسەر تەواوی ماددەكانی پڕۆژە یاسای بودجە رێككەوتوەو لەنێو كوتلە سیاسییەكانیشدا تەنیا ئەوە ماوەتەوە كە رێككەوتن لەسەر تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساكە بكرێت.

ئیخلاس دلێمی ئاماژەی بەوەشداوە كە ناكۆكی لەسەر بڕگەكانی قەرزكردنی نوێ هەبوەو لە ئەگەری تێنەڕاندنی ئەو بڕگانەدا، دەقی شوێنگرەوەیان بۆ دۆزراوەتەوە.

هەروەها سەبارەت بە پشكی هەرێمیش وتویەتی، هەرێمی كوردستان سازشی لەسەر هەندێك لە داواكارییەكانی بۆ تێپەڕاندنی بودجە كردوەو لیژنەی دارایی دەنگی لەسەر ماددەی 11 داوە بەشێوەیەك رێككەوتن لەسەر ئەوە كراوە كە هەرێمی كوردستان 460 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات دوای لێدەكردنی تێچوەكانی لەگەڵ رادەستكردنی داهاتی نانەوتی و لەبەرامبەردا حكومەتی فیدراڵ پشكی هەرێم دەنێرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×