پارێزگار داوای بەشە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆ هەڵەبجە دەکات
  2021-03-31       447       

پارێزگاری هەڵەبجە داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات بڕی پێویست لە ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ پارێزگای هەڵەبجە دابین بکات و بودجەیەکی پێویست بۆ گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی لەو پارێزگایە دابینبکات.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەڵەبجە لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە بە ئامادەبوونی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و جێگری پارێزگارو بەڕێوبەرە گشتیی و ئەمنیەکان کۆبوویەوە و لە نوسراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ بنێردراوە ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد و وەک لە نوسراوەکەشدا هاتووە، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت وەک هەر پارێزگایەکی تری هەرێم بڕی پێویست لە ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ پارێزگای هەڵەبجە دابین بکرێت.

داواش دەکەن، حکومەتی هەرێم بودجەیەکی پێویست بۆ گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی لە پارێزگای هەڵەبجە دابینبکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×