ئەمریكا.. لە ڕوداوێكی تەقەكردندا ژمارەیەك هاوڵاتی كوژران
  2021-04-01       603       
لە ئەنجامی دەستڕێژی گولەی هەڕەمەكی لە ویلایەتێكی ئەمریكا ژماریەك هاوڵاتی كوژران، منداڵیشیان تێدان.

ئاوێنە: میدیاكانی ئەمریكا ئاشكرایانكردووە، شەوی ڕابردوو، لە ئەنجامی دەستڕێژی گولەی هەڕەمەكی لە باشووری ویلایەتی كالیفۆرنیا چوار كەس كوژران كە منداڵیشیان تێدان.

هەروەها لە ئەنجامی هەمان ڕوداو، دوو كەسیش بریندار بوون.

پۆلیسی ئەمریكا ئاشكرایكردووە، ئەو شوێنەی تەقەكەی لێكراوە كۆنتڕۆڵكراوە، هیچ هەڕەشەیەك لەسەر هاوڵاتییانی ناوچەكە نەماوە.

میدیاكانی ئەمریكا ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئەو كەسانەی تەقەیان كردووە دەستگیركراون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×