40 کەسی دیکە لە عیراق بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2021-04-03       518       

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج هەزارو 379 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماركراوە.

ئاوێنه‌: وەزارەتەكە بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج هەزار و 379 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەریشدا پێنج هەزار و 17 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 40 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 868 هەزار و 200 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 14 هەزار و 430 كەس بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی چاكبووان گەیشتە 773 هەزار و 232 كەس، كە دەكاتە رێژەی 89.1%ی كۆی تووشبووان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×